راچڵەكین-
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم یەكخستنەوەی یەكەكانی سەرپەرشتیكردنی ئامادەیی و پیشەیی لەگەڵ یەكەكانی سەرپەرشتیكردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان راگەیاند.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای بەیانی وزاریمان بە ژمارە(14030 لە 26/8/2023) لەبەر رۆشنایی بونیادنانی تواناكان بۆ بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا، بەیەكخستنەوەی یەكەكانی سەرپەرشتیكردنی ئامادەیی و پیشەیی لەگەڵ یەكەكانی سەرپەرشتیكردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان، بەناوی یەكەی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی قەزاكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان جگە لە كەركووك.
هەر لە نوسراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، گواستنەوەی سەرپەرشتیارانی پسپۆڕی ئامادەیی بۆ یەكەكانی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی قەزاكان بە پێی شوێنی نیشتەجێ بوونیان، هەروەها گواستنەوەی دۆسییە و لیستی دوا مووچەی سەرجەم سەرپەرشتیارانی پسپۆڕی ئامادەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیی قەزاكان بەپێی پەیوەنداری.