زانیاری له‌سه‌ر باڵندەی داڵە سورە

کشتوکاڵ

11/04/2020     ژمارەی بینراو 1186

باڵندەی داڵە سورە

ڕاچڵه‌كین-
گەورەترین باڵندەی خێزانی داڵاشەکانە ولە تۆڕەمەی هەڵوکانە، ناوی زانستی :Gypaetus barbatus واتا سیسارگی ڕیشدار، ئەم باڵندەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەوروپاو باشوری ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دەژی و نزیکه لەجۆری داڵی میسری و لەکوردستانیش ده‌ژی بەتایبەتی لەچیاکانی زاگرۆس.

تایبەتمەندییەکانی ئەم داڵەسورە:
1-کێشیان قەبارە گەورەیە 5.7kg
2-درێژیان 94-120 cm
3-باڵەکانی درێژو گوشەدارە و ڕەنگی رەشە
4-پەڕەکانی پێستی بوری مەیلەو ڕەش و پەڕەکانی سەرسنگی زەردی خەنیین و بەرەو ڕەنگی پرتەقاڵی دەچێت و هەندێک لەپەڕەکانی سەرسەری درێژەو رەنگیان زەردە و ئەڵقەیەکی سور دەوری ناوەی چاوی داوە و چەند چەڵەموویەکی ڕەش وەکو ڕیش لەژیر چەناگەی هەیە.

ئه‌م باڵنده‌یه‌ بەدرێژای ساڵ لەشوێنێک دەمێنێتەوە و لەکێوی بەرزو دورە دەست بەتەنها دەژی و هێلانە لەسەر کێوو ئەشکەوتەبەرزەکان دروست دەکات.

خواردنی ئەم باڵندەیە :
داڵەسورە وەکو داڵاشەکانی دیکە کەلاکە خورە و ئێسکی ئاژەڵی مردوو بەدەنوک هەلدەگرێت وبەرز دەفڕێت و پاشان بەری دەدات تاوەکو بکەوێتە سەربەردی دەشت و شاخەکان و بشکێت دواتر قوتی دەدات هەربویە بە داڵی ئێسکخور دەناسرێت.

خواردنەکانی 93% ئێسکی مەڕو ئاژەڵەشیردەرەکانی دیکە یە و %6ی گۆشتی باڵندە دەخوات و %1گوشتی خشوکەکان دەخوات بەتایبەتی کیسەڵ.

مێیەکانیان لەکۆتای وەرزی زستاندا دووهێلکە دەکات و لەسەرەتای وەرزی بەهاردا هەڵیان دەهێنێت لەماوەی 53-60 ڕۆژ و قەبارەی مێیەکانیان لە نێرەکان گەورەترە.

سودی ئەم داڵەسورانە ناهێڵن زەوی بۆگەن ببێت و وەکو هەموو جورە باڵندەکانی دیکە تووشی نەخۆشی دەبێت گرنگترینیان نەخوشی Newcastle thrush.

ئەم داڵە چەند ناوێکی دیکەی هەیە وەک (داڵەسورە ٫سورەداڵ٫پێشەخۆرە ٫سورەواڵە٫پیروزەشی پێدەڵێن کە گوایە باڵندەیەکی پیروزە و لەسەرهەرکەس بنیشێتەوە بەختەوەری ڕووی تێدەکات )

یەکێک لە هەرە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەوەیە، کۆنترۆڵی نەخۆشیی دەکات، لەوانەیە بڵێن چۆن؟

-ئەم باڵندەیە بەزۆری ئاژەڵی مردوو دەخوات و ئاژەڵ یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی مردنی نەخۆشییە درمەکانە، ئەم باڵندەیە وەک ڕاماڵەلەر هەموو بەشەکانی ئەو ئاژەڵە دەخوات ئاسەواری ناهێڵێت بێ ئەوەی خۆی توشی نەخۆشییەکە ببێت بەمەش ڕێگری دەکات لە بڵاوکردنەوەی نەخۆشییەکان و هەربۆیە زانایان وەک ڕێکخەری ژینگە ناساندویانە.

بوئەوەی بزانن دەنگی ئەم باڵندە چونە لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ته‌ماشای بکەن
https://youtu.be/lPYKRJlG8iU

ئامادەکردنی : ئەندازیار ڕووبار ابوبکر
بەسەرپەرشتی :د.پاڤێل عمر

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن