كەشناسێك وادەی دەستپێكردنی وەرزی پایز دیاریی دەكات

عێراق

15/09/2023     ژمارەی بینراو 346


راچڵەكین- 

 كەشناسێكی عیراقی پێشبینی وادەی كۆتایی هاتنی وەرزی هاوین هاتنەبەری پایز دەكات لە وڵاتدا. 

واسف سەلامی، كەشناسی عیراقی لە پۆستێكیدا لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  رایگەیاندووە"ئەم هەفتەیە كۆتایی وەرزی هاوینە و  وەرزی پایز لە ٢٣ی ئەیلول دەستپێدەكات". 

بە وتەی سەلامی"كاتژمێرەكانی شەو یەكسان دەبن بە كاتژمێرەكانی ڕۆژ، دواتر كاتژمێرەكانی شەو زیاد دەبن و ڕۆژ كورت دەبێتەوە”.

ئەو كەشناسە دەڵێت"پلەكانی گەرما وەك پلەكانی ئێستا دەمێننەوە و كەشوهەوا فێنك دەبێت، لە ماوەكانی داهاتووشدا هیچ بارانێك پێشبینی ناكرێت". ، هەروەها با بەگشتی بەرەو باكووری ڕۆژئاوایە”.

وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەكانی عیراقدا پلەكانی گەرمای گەیشتنە نیوەی كوڵان و ئاستی پێوانەیان تۆماركرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن