مەسرور بارزانی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 502


راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیان دەكات بەوەی پشوودرێژ بوون و متمانەیان بەحكومەتی هەرێم لەدەست نەدا.


مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیاری رەوانەكردنی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی:

بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەكەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلكی كوردستان بكەین و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێككەوتنێكی گونجاو ، بۆ دابینكردن مووچەی هاووڵاتیان.

سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر كە متمانەیان بە حكومەتەكەی خۆیان لە دەست نەدا. سوپاس بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی كە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بە سەر كۆسپەكاندا. سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پشتیوانیكردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەل حكومەتی فیدرال. سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەكانی عێراقی فیدرال كە پشتیوانمان بوون. سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستیانەكان لە پەرلەمانی عێراقی فیدرال كە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەركردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان. سوپاس بۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێكی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەركە قورسەدا سەركەون. بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی هاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆكەكان نادەین سەقامگیریی هەرێمی كوردستان تێك بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن