ڕیال مەدرید چاوەڕێی ئۆفەری مانچستەر یونایتد دەکات

وەرزش

17/09/2023     ژمارەی بینراو 236

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید کراوەیە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی زستانەدا.

بەگوێرەی تۆڕی "دیفینسا سێنتراڵ"ی ئیسپانی، یانەی مانچستەر یونایتد لە مێرکاتۆی زستانەدا دەیەوێت داڤید ئەلابای نەمساوی و بەرگریکاری شاهانەکان بباتە ریزەکانییەوە. 

ئەو تۆڕە ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی ڕیال مەدرید کراوەیە بۆ فرۆشتنی ئالابا، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا ئاستی ئەو یاریزانە دابەزیوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئالابا ڕەتیدەکاتەوە ڕوو لە خولە عەرەبییەکان بکات، ئەگەریش بڕوات ئەوە بۆ شەیتانە سوورەکان دەبێت، بەڵام بەو مەرجەی یانەی ڕیال مەدرید 40 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرایکرد کە یانەی ڕیال مەدرید دەستبەجێ بەرگریکارێکی نوێ دەگوازێتەوە، ئەگەر ئالابا لە زستاندا ڕیزەکانی بەجێبهێڵێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پێکانی ئیدر میلیتاو لە بەستەرەی ئەژنۆیدا.

پێشتریش باس لەوە کرابوو کە یانەی ڕیال مەدرید سەرسامە بە لۆکاس کلۆستەرمان، بەرگریکاری یانەی لایپزیگی تەمەن ٢٧ ساڵ، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن