چاڤی لیستی یاریزانە بانگهێشتراوەکانی بەرشەلۆنەی بۆ یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگ ڕاگەیاند

وەرزش

18/09/2023     ژمارەی بینراو 134

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕۆیاڵ ئەنتۆربی بەلجیکی ڕاگەیاند کە بڕیارە سبەی سێشەممە لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجام بدرێت.

چاڤی لە تواناکانی هەریەک لە ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی و پێدری بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت.

لیستی یاریزانەکانی بەرشەلۆنە بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

تێر شتیگن - جواو فیلیکس - باڵدێ - مارتینێز - گاڤی - فێران تۆرێس - ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی - ڕافینیا - ئیناکی پێنا - ئەندرێاس کریستینسن - مارکۆس ئەلۆنسۆ - ڕۆمیۆ - سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ - دی یۆنگ - ئیلکای گوندۆگان - جولس کوندێ - ئەسترالاگا - لامین یامال - کاسادۆ - فێرمین.

 

بلاوگرانا وەرزی ڕابردوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی کرد، دوای ئەوەی لەدوای بایرن میونشنی پێشەنگ و ئینتەرمیلانی دووەمی ڕیزبەندی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن