سودانی لە ئەمریكایە و لەبارەی هەرێمەوە داوایەكی لێدەكرێت

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 2043

راچڵەكین- 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە نیویۆرك لەگەڵ  ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆدەبێتەوە جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێتەوە، داواش سودانی دەكرێت هاوكاری هەرێم بكات.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە میانەی كۆبوونەوەی كۆمەڵی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەی نێوانیان، جەخت لەسەر پابەندبوون بە بەردەوامی بەهێزكردنی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و رێككەوتنی ستراتیژی كرایەوە. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا حكومەتی عیراقی هاندا، بەردەوام بێت لە گەشەپێدانی سەرچاوەكانی وزە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا، پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە توركیاوە دووپاتكردەوە. 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد، بەردەوام بێت لە هاوكارییەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو پەرەپێدانی سەقامگیری پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن