سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: هەر شوێنێك حەماسی لێبێت وێرانی دەكەین

جیهان

09/10/2023     ژمارەی بینراو 316

 

راچڵەكین- 

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئیسرائیل كرد، حكومەتی بارى نائاسايى بەپەلە پێكبهێنن و رایگەیاند كە "هەر شوێنێك حەماسی لێبێت وێرانی دەكەن".

ئەمشەو نەتانیاهۆ لە وتارێكیدا رایگەیاند:"هەندێك چەكدار لەناو خاكی ئیسرائیلدا ماون، ئەوانیش لەناو دەبەن"، سوپاسی پاڵپشتییەكانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاشی كرد كە كەشتیگەلی وڵاتەكەی بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل رەوانەكردووە. 

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل:"رۆژانی سەخت لەبەردەممانە و پێداگرین لەسەر سەركەوتن و هەر شوێنێك حەماسی لێبێت، وێرانی دەكەن". 

بنیامین نەتانیاهۆ بەڵێندا"هەموو شتێك لە پێناو رفێندراو و بێسەروشوێنەكاندا" بكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن