دوای كلینكسی توالێت ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆیه‌ی قژ زۆر ده‌كڕن
ڕاچڵه‌كین-
له ئه‌مه‌ریكا بازاڕكردن له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه كه هاوڵاتیان له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه كراون گۆڕاوه به به‌راورد به پێشوو و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئێستا زۆر ده‌یكڕن كلینكسی توالێت و بۆیه‌ی قژ و ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه بۆ گرنگیدان به خود یان بۆ یاری كردن به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رۆكی به‌شی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای" وولمارت" دۆج ماكمیلۆن له پرۆگرامی "توده‌ی" له تۆڕی "ئێن بی سی" باس له‌وه ده‌كات داتای فرۆشتنه‌كان ده‌ری خستووه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆماوه‌یه‌كی زیاتر له ماڵه‌كانیان پێویستیه‌كانی كڕینی كه‌لوپه‌لی جوانكاری زۆر زیادی كردوه.
ده‌شڵێت" له ئێستادا هاوڵاتیان پێویستیان به سه‌رتاشخانه و ساڵۆنه‌كان هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه داخراون له‌به‌ر ئه‌وه هاوڵاتیان ناچار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كڕینی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ بڕین و ڕه‌نگ كردنی قژیان پێویستیانه".