راچڵەكین -
بزوتنەوەی گۆڕان، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، كە لەسەر پشكی ئەو حزبەیە، لە ریزەكانی خۆی دەردەكات و وتەبێژی بزوتنەوەكەش هۆكارەكەی بۆ دووبارە درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بریكارەكە دەگەڕێنێتەوە.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا بڵاویكردەوە، بەهۆكاری دووبارە درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی (د. سەیوان عەلی رەزا) بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە ڕیزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان.
د. سەیوان عەلی، كە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان بووە بریكاری وەزارەتی پەروەردە، دوای ئەوەی ساڵی پار تەمەنی گەیشتە خانەنشینی، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ساڵێك خزمەتیان بۆ درێژكردەوە، ئەمساڵیش لەرۆژی 10-10، جارێكی دیكەو بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، خزمەتی وەزیفیی ناوبراو لە پۆستەكەی تا 30-9-2024 درێژكرایەوە.