زێدان بەیەک وشە وەسفی مێسی دەکات

وەرزش

10/11/2023     ژمارەی بینراو 349

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، بە یەک وشە وەسفی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی کرد.

زیدان لە میانی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ مێسی، وتی: "من تەنها بە یەک وشە دەتوانم وەسفی مێسی بکەم، کە جادووگەرە "سیحرە":.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "من هەموو ڕۆژێک مێسی نابینم، بۆیە بینینی لێرە لە بۆنەی بانگەشەکردندا زۆر گرنگە بۆ من، بۆیە دەتوانم پێی بڵێم زۆر سەرسامم بە تواناکانی".

ئاماژەی بەوەشکرد، سیحری مێسی ئەوەیە پێش ئەوەی تۆپەکە لەناو چوارگۆشەی سەوزدا وەربگرێت، زۆر باش دەزانێت چی بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەتایبەت بۆ من وەک کەسێک کە لە تۆپی پێ تێدەگەم، کاتێک مێسی لە یاریگادا دەبینم، چاوەڕوانیم هەیە سەبارەت بەوەی چی دەکات، لەڕاستیدا ئەو شتانە جێبەجێ دەکات کە لەو کاتەدا لە مێشکمدا بووە".

ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە لە کۆتاییدا وتی: "هیچ کەسێک نییە توانای ئەوەی هەبێت کارەکانی وەک مێسی ئەنجام بدات".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن