لە پارێزگایەكی عیراق سبەینێ دەكرێتە پشوو

عێراق

19/11/2023     ژمارەی بینراو 434

راچڵەكین -

بەهۆی شەپۆلی بارنبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو، پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی ئەو پارێزگایە.

دیوانی پارێزگای نەینەوا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی خراپیی كەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی لافاو بەهۆی بارانبارینەوە، بڕیاردرا سبەینێ دووشەممە بكرێتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت، جگە لە قۆناغی شەشی ئامادەیی و فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان، كە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

پێشبینی دەكرێت، سبەینێ دووشەممە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان و زۆربەی ناوچەكانی عیراق بگرێتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن