لە شارێكی هەرێم حاڵەتی ئامادەباشی رادەگەیەنرێت

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 627

راچڵەكین -

بەهۆی هاتنی شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو، بڕیاردرا سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمشەو لەدیوانی پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی دیوانی پارێزگای هەولێر، لە كۆبوونەوەكەدا كە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداریی شارەكە ئامادەیبوون، هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی كەشوهەوا كرا، كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو رێژەیەكی زۆری دابارینی باران لەماوەیەكی كەمدا دەبارێ و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی (بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، تەندروستی، شارەوانییەكان، تیمی ناوەندی قەیرانەكان و چەند فەرمانگەیەكی تر، خرانە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو بۆ روودانی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا سبەینێ دووشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن