پێنج كەس لە باكووری كوردستان بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

کوردستان

20/11/2023     ژمارەی بینراو 209



راچڵەكین- 
بەهۆی لافاوەوە نۆ كەس لە توركیا گیانیان لەدەستدا كە پێنج كەسیان لە باكووری كوردستانن. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە،عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە 16 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان، تائێستا نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە، كە چوار كەسیان لە ئێلی، كەسێك لە ئامەد، 3 كەس لە هەرێمی دەریای رەش و سەرنشینێكی كەشتییە ژێرئاو كەوتووەكەی سنووری ئاوی زۆنگوڵداكن. 
 
لەبارەی پرۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی 11 سەرنشینە بێسەروشوێن بووەكانی كەشتییە ژێرئاوكەوتووەكەی سنوورە ئاوییەكانی شاری زۆنگوڵداك لە دەریای رەش عەلی یەرلیكایا،رایگەیاند، پرۆسەكە لە بەیانی ئەمڕۆوە بە 300 كارمەند و سێ بەلەمی تایبەت و دوو هێلیكۆپتەرەوە دەستیپێكردووە، ئەگەر كەشوهەوا لەبار بێت، پرۆسەكە بەردەوام دەبێت. 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن