ئەنچیلۆتی پلانە کۆنەکەی بایرن میونشن بەکار دەهێنێت

وەرزش

20/11/2023     ژمارەی بینراو 122

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەوە تووشی قەیرانێک بووە لە هێڵی ناوەڕاستدا.

بەگوێرەی تۆڕی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانیا، نەبوونی بژاردەی بەردەست لە هێڵی ناوەڕاستی مێرێنگێ، بووە هۆی ئەوەی ئەنچیلۆتی چارەسەرێکی نوێ دابڕێژێت.

مێرێنگێ لە هێڵی ناوەڕاستدا تووشی قەیران بووە و هەریەک لە ئاردا گولەر، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆریلیان چۆامینی و دانی سیبالۆس، دووچاری پێکانبوون و تا ئێستاش ئامادەیی تەواوی جود بێلینگهام پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەروەها ڕەنگە برایم دیاز ئەنچیلۆتی ناچار بکات لە هێڵی ناوەڕاستدا لەدەستی بدات بۆ ئەوەی لەبری ڤینیسیۆس جونیۆر بیخاتە هێڵی هێرشبردن.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنچیلۆتی بیر لە دانانی دەیڤد ئالابا دەکاتەوە لە هێڵی ناوەڕاست لەبەردەم هێڵی بەرگری (بە یەکەوە لەگەڵ تۆنی کرۆس)، دوای کۆتایی هاتنی پشووە نێودەوڵەتییەکان.

ڕوونیشیکردەوە، ئالابا لەم پۆستەدا لەگەڵ ڕیال مەدرید یاری نەکردووە، بەڵام چەند جارێک لە بایرن میونشن ئەو کارەی کردووە.

هەروەها ئەنچیلۆتی بیری لەم چارەسەرە کردەوە، ئەمەش بەهۆی ئامادەیی دووانە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و ناچۆ فێرناندێز بۆ یاریکردن لە هێڵی بەرگری.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن