توێژینەوەی پزیشكێكی كورد 120 جار وەك سەرچاوەی جیهانی لە بواری پزیشكی بەكاردەهێندرێت

تەندروستی

20/11/2023     ژمارەی بینراو 809

راچڵەكین- 
توێژینەوەی پزیشكێكی كورد 120 جار وەك سەرچاوەی جیهانی لە بواری پزیشكی بەكاردەهێندرێت. 

بەپێی زانیارییەكانی راچڵەكین، توێژینەوەیەكی دكتۆر بنار جەمال ئەمین، لە بارەی ڕیشال بوون و پەككەوتنی سییەكان لە پاش كۆرۆنا، لە ماوەیەكی كەمدا زیاتر لە 120 جار وەك سەرچاوەی جیهانی بەكارهاتووەتەوە. 

بۆ یەكەمین جارە تۆژینەوەی پزیشكێكی كورد، لەسەر ئاستی جیهان بگاتە ئەو ئاستە، بەتایبەت كە لە وڵاتانی ئەوروپا وەك سەرچاوە پشتی پی ببەسترێت. 

د. بنار جەمال ئەمین، پسپۆری وورد (دكتۆرا)یە لە نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەناسە و حەساسیەت، پسپۆری (دكتۆرا- بۆرد)ە، لە نەخۆشییەكانی هەناوییەكان، بكالۆریۆسی هەیە لە پزیشكی گشتی. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن