بومەلەرزەیەك شاری بەغدای هەژاند

عێراق

21/11/2023     ژمارەی بینراو 320


راچڵەكین- 
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، روودانی بومەلەرزەەیەك لە شاری بەغدا رادەگەیەنێت و دەڵێت، زۆربەی هاوڵاتیان هەستیانپێكردووە. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاوكرایەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.5 پلە بەپێوەری رێختەر لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت بە قوڵی 35 كیلۆمەتر لەسەر ئاستی روی زەوی روویداوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تائێستا هیچ زیانێك تۆمارنەكراوە، بەڵام بومەلەرزەكە لەلایەن زۆربەی هاووڵاتیانەوە هەستی پێكراوە و بەدواداچونیش لەوبارەیەوە بەردەوامە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن