وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكات

ئابوری

21/11/2023     ژمارەی بینراو 243


راچڵەكین- 
وەزارەتی دارایی عێراق  دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 رادەگەیەنێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری دەستیكرد بە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران.

وەزارەتی داراریی حكومەتی فیدراڵ، داوای لە بەشەكانی ژمێریاری وەزارەتەكان، پارێزگاكان و دەستە سەربەخۆكان كردووە، سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی وەرگرتنی مووچە.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، لە كاتێكدایە كە هێشتا لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران دابەشنەكراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن