راچڵەكین-
پسپۆڕێكی خۆراك لەبارەی بەكارهێنانی مریشكی ناوخۆو بەرهەمهێنراوی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان و مریشكی هاوردە، رای خۆی رادەگەیەنێت.
لەشكرحەمید، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:" ماوەیەكە ڕۆژانە زۆر لەڕێگەی نامەوە ئەو پرسیارەمان ئاراستەدەكرێت بەڵام بە ئێوەی خۆشەویست ڕادەگەینم سەلامەتی خۆراك كاتێك بەتەواوی كۆنتڕۆڵ دەكرێت كە لە كێلگەوە تا سەر مێزی بەكارهێنان لەژێر چاودێری دابێت.
دەشڵێت:" بۆیە بە دڵنیاییەوە بەهەموو كەم و كوڕی یەكەوە ئەو مریشكەی لەناوخۆی هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت سەلامەتترە لە مریشكی بەستوی هاوردە بەداخەوە زۆر جار بەشێكی زۆری بە قاچاغ دێت و چەند جارێك خاودەبێتەوە و بەهای خۆراكی نامێنێت."