ئاگربەستی مرۆیی لە كەرتی غەززە درێژدەكرێتەوە

جیهان

27/11/2023     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین -

هەردوو لایەنی ئیسرائیل و حەماس لەسەر درێژكردنەویە ئاگربەستی مرۆیی و كاتی نێوانیان لە كەرتی غەززە دەگەنە رێككەوتن، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر-یش ئاشكرایدەكات، ئاگربەستەكە بۆماوەی دوو رۆژی دیكە درێژدەكرێتەوە.

ماجد ئەلئەنساڕی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی قەتەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس گەیشتینە رێككەوتن سەبارەت بە درێژكردنەوەی ئاگربەستی كاتی مرۆیی لە كەرتی غەززە بۆ ماوەی دوو رۆژی دیكە.

هاوكات، بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی میسر و قەتەر رێككەوتین لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستی مرۆیی بۆماوەی دوو رۆژی دیكە بەهەمان مەرج و داواكارییەكانی پێشوو.

پێشتر ئیسرائیل و حەماس بە نێوەنگیریی هەریەك لە قەتەر و میسر، رەزامەندییان لەسەر رێككەوتنی ئاگربەستی مرۆیی لەكەرتی غەززە دەربڕی، كە بۆ ماوەی چوار رۆژ هەموو جۆرە هێرش و بۆردومانێك رابگیرێت و رۆژانەش 13 بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرامبەر 39 دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد بكرێن، جگە لە گەیاندنی سووتەمەنی و كۆمەكی مرۆیی و پێداویستی رۆژانە بۆ دانیشتووانی كەرتی غەززە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن