راچڵەكین-
لە ناحیەی تەكییەی كاكەمەند سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك لەلایەن ئامۆزاكەیەوە كوژرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە پیاوێكی 60 ساڵ كە پیشەی كاسبە، بە دەستی ئامۆزاكەی خۆی بەفیشەك كوژرا.
هاوكات پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:" دوای ئەوەی لەناحیەی تەكیە شەڕو ئاڵۆزیی لەنێوان دوو كەسدا لەسەر زەوی و زار دروستبوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەسێك كە بەفیشەك بریندار ببوو ڕەوانەی نەخۆشخانەكرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، هەروەها تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات. "
"لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەناحیەی بازیان و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە دەستگیربكرێت."
"لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، گ، ك) لەدایكبووی 1973 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە."