دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی ماڵپەڕە (پۆرن)ەكان بڕیارێكی دەركرد

عێراق

14/12/2023     ژمارەی بینراو 385


راچڵەكین-

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕیارێكی وەلائی لەبارەی ماڵپەڕە پۆرنەكان لە عیراق دەركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵایەكی باسم خەشان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارێكی وەلائی بەژمارە (325/فیدراڵی/ بڕیاری وەلائی/2023) دەركرد بۆ قەدەغەكردنی سەرجەم ماڵپەڕە پۆرنەكان لە عیراق، تابڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.

وەك لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، هەریەك لە وەزیرانی پەیوەندیەكان و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان پابەندكراون بە وەستان و قەدەغەكردنی سەرجەم ماڵپەڕە پۆرنەكان لەتەواوی ناوچەكانی كۆماری عیراقدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن