مەحموود عەباس بۆ گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی لە غەززە.. مەرجی هەیە

جیهان

27/12/2023     ژمارەی بینراو 647

راچڵەكین-

سەرۆكی فەڵەستین، رایدەگەیەنێت، بۆئەوەی حكومەتەكەی لە غەززە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ، پێویستە هێرشەكان بە تەواوی ڕابگیرێن، هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەندرێن و ڕێگریی بكرێت لە ڕاگواستنی فەڵەستینییەكان.

مەحمود عەباس لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "ئون"ی ئوردنی باسی لەوە كرد، داوای ڕاگرتنی هێرشەكان لە غەززە و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكانیان كردووە، لەگەڵ ڕێگریی كردن لە ڕاگواستنی فەڵەستینییەكان بۆ دەرەوەی نیشتمانی خۆیان.

وتیشی، ئەگەر ئیسرائیل لە غەززە دەربچێت، ئامادەن ئەوەی دەكەوێتە سەر شانیان ئەنجامی بدەن و، حكوومەتی فەڵەستین ئامادەیە وەك یەك دەوڵەتی فەڵەستین بەرپرسیارەتییەكان لە غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا و قودس بگرێتە ئەستۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن