لیڤەرپوول گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

وەرزش

09/01/2024     ژمارەی بینراو 146

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی یانەی لیڤەرپوول لەم وەرزەدا کە بەم دواییە دووچاری پێکانبوو بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری باڵی لیڤەرپوول، تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ئارنۆڵد لە کاتی یاری نێوان ئارسناڵ و لیڤەرپوول لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا تووشی ئەم پێکانە بوو.

پیپی لیندرس یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول وتی: "هەواڵێکی خۆش نییە، ئارنۆڵد لە دوایین یاریدا تووشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، تووشی دڕانێکی کەم بووە لە بەستەرەی ئەژنۆیدا، پێویستی بە ماوەیەک دەبێت بۆ ئەوەی چاکبێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پشکنینی بۆ کراوە و چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بۆیە با بزانین دواتر چی ڕوودەدات".

لە کۆتاییدا وتی: "ئارنۆڵد هەندێک پشوو وەردەگرێت و دواتر هیوادارین بتوانێت بە خێرایی بگەڕێتەوە، چونکە یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە لە هەموو یارییەکاندا".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن