راچڵەكین-
ئەمشەو خەڵاتەكانی باشترین یاریزانی 2023 و جوانترین گۆڵ و یاری پاك و باشترین هاندەر لەلەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەكە كاتژمێر 22:30ی ئەمشەو لە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت بەسەرپەرشتی فیفا بەڕێوەدەچێت كە زۆر لە ئەستێرەكانی تۆپی پێ كێبڕكێی لەسەری دەكەن.
ئەو خەڵاتانەی ئەمشەو دابەش دەكرێن، نۆ خەڵاتن، كە پێكهاتوون لە(باشترین یاریزانی پیاو، باشترین خانمە یاریزان، باشترین راهێنەری پیاو، باشترین خانمە راهێنەر، باشترین گۆڵپارێزی پیاو، باشترین خانمە گۆڵپارێز، جوانترین گۆڵی ساڵ، باشترین هاندەرویاریی خاوێن).
هەریەك لە لیۆنێل مێسی، كیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند، كێبڕكێی یەكدی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاو بۆ ساڵی 2023 .
لەخانمانیش هەردوو خانمە یاریزانی ئیسپانی ئایتانا بۆنماتی و جێنیفر هێرمۆسۆ، یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا، كێبڕكێ لەگەڵ لیندا كایسێدۆی كۆڵۆمبی، یاریزانی تیپی خانمانی یانەی ریال مەدرید دەكەن.
خەڵاتەكان بەپێی ئاستی یاریزانەكان لە ماوەی نێوان 19ـی كانوونی دووەمی 2022 تاوەكو 20ـی ئابی 2023 پێشكەش دەكرێت.