ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی قەیرانی بەرگری بووەتەوە پێش ئەوەی سبەی پێنجشەممە لە قۆناغی 16ی جامی پاشای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یونیونێستا ببێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر بۆ پێکهێنانی هێڵی بەرگری لەم یارییەدا دەبێت پشت بە ژمارەیەک یاریزانی تیپی لاوان ببەستێت.
ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە بارسێلۆنا لە ئێستادا لە توانکانی 4 بەرگریکاری بێبەشە، ئەوانیش ڕۆناڵد ئاراوخۆ کە سڕکراوە، هەروەها ئینیگۆ مارتینێز و مارکۆس ئەلۆنسۆ و جواو کانسێلۆ کە پێکانیان هەیە.
پێشبینی دەکرێت ئەو شەش یاریزانە گەنجەی کە لە جامی سوپەری ئیسپانیا گەشتیان بۆ سعودیە کردووە، بەشداری لیستی یاریزانانی بارسا بکەن بۆ گەشتەکەی سالامانکا.
ئەو شەش یاریزانە بریتین لە گۆڵپارێزان ئەندەر ئەسترالاگا (١٩ ساڵ) و دیێگۆ کۆچین (١٧ ساڵ)، هەروەها هیکتۆر فۆرتی بەرگریکاری باڵ (١٧ ساڵ)، پاو کۆبارسی بەرگریکاری ناوەڕاست (١٧ ساڵ)، مارک کاسادۆی ناوەڕاستکاری (٢٠ ساڵ )، و هێرشبەر مارک گۆیۆ (18 ساڵ).
ڕەنگە یەکێک لەو یاریزانە لاوانە لە یارییەکەی سبەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، بەتایبەتی کە پێشتر ٣ یاریزانیان لەگەڵ تیپی یەکەم بەشدارییان کردووە، ئەوانیش هیکتۆر فۆرتێ و مارک کاسادۆ و مارک گۆیۆ.
بەرشەلۆنە یەکشەممەی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنجامی 1-4 بە یانەی ڕیال مەدرید دۆڕا.