فلیپین.. بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا

جیهان

11/02/2024     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین -

لەباشووری فلیپین بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە، زیاتر لە 50 كەس گیانیان لەدەستداو هەزاران خێزانیش رزگاركران و رەوانەی ناوچە ئارامەكان كران.

دەسەڵاتدارانی فلیپین بڵاویانكردەوە، تائێستا هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی دانیشتووانی ناوچەی داڤاو دی ئۆرۆ لە باشووری وڵات بەردەوامە، كە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، زەوی رۆچووەو بەهۆیەوە 54 كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 60 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئیدارەی ناوچەی داڤاو دی ئۆرۆ، ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی رووداوەكەوە، گوندێك خاپوور بووەو تیمەكانی فریاگوزارییش توانیویانە 32 كەس رزگار بكەن و هەزارو 170 خێزانیش كە ماڵ و حاڵیان لەدەستداوە، بەرەو شوێنێكی تر بگوازنەوە، هەروەها گەڕان بەدوای دەیان كەسی دیكەش بەردەوامە، كە تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن