سودانی سەردانەكەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە

عێراق

12/02/2024     ژمارەی بینراو 410


راچڵەكین- 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانەكەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش لە لوتكەی حكومەتەكاندا لە ئیمارات وتارێك پێشكەش دەكات.

وابڕیاربوو سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی حكومەتەكان سەردانی دوبەی بكات، بەو پێیەی پێشتر بە فەرمی لەلایەن سەرۆكی ئیماراتەوە بە فەرمی بانگهێشتكرابوو، بەڵام سەردانەكە هەڵوەشاندەوە و داوای لێبوردنی كرد. 

هەر لەو بارەیەوە، رۆژنامەی (الصباح)، بڵاویكردەوە، شاندێكی باڵای عیراق، بە ناوی سودانییەوە، بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا دەكات و لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا گفتووگۆ لەسەر رەوشی عیراق و ناوچەكە دەكرێت، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش لە هۆڵی سەرەكی لوتكەكەدا وتارێك پێشكەش دەكات. 

دوێنی یەكشەممە، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەشداریكردن لەو لوتكەیەدا، گەیشتە دوبەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن