ئەو كەسەی كچەكەی خۆی فرۆشتبوو حوكمدرا

عێراق

21/02/2024     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین- 

دادگای تاوانەكان لە رەسافەی بەغدا، حوكمی 15 ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارێكدا سەپاند، بەو هۆیەی (كچەكەی خۆی) لەبەرامبەر بڕێك پارەدا فرۆشتبوو. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دادگاكەوە بڵاوكرایەوە"ئەو تۆمەتبارە لە بەغدا، كچەكەی خۆی كە تەمەنی حەوت مانگ بووە، بە بڕی (25) هەزار دۆلار فرۆشتبوو". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"ئەو حوكمەی دژ بە تۆمەتبارەكە دەرچوو، بەپێی ماددەی 6/یەكەم و دووەم و پێنجەمی یاسای بنبڕكردنی بازرگانی بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن