سودانی پاڵاوگەی بێجی كردەوە

عێراق

23/02/2024     ژمارەی بینراو 386



راچڵەكین- 
دوای 10 ساڵ لەكاركەوتن، سەرۆك وەزیرانی عیراق، پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، كردەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی محەحەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاوكرایەوە"پاش 10 ساڵ لەكاركەوتن، ئەمڕۆ سودانی پاڵاوگەی بێجی لە دوای نۆژەنكردنەوەی، كردەوە". 

پاڵاوگەی بێجی كە بە یەكێك لە گەورەترین پاڵاوگەكانی عیراق دادەنرێت، لە دوای رووداوەكانی ساڵی 2014، لەكاركەوت و لە پاش رزگاركردنی شارو شارۆچكەكانی عیراقیش لە چنگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دەست بە نۆژەنكردنەوەی كرا و ئەمڕۆش لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە كرایەوە. 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن