راچڵەكین -
لەسنووری ناحیەی گوێڕی سەر بە قەزای مەخمور، دوو منداڵ كەوتنە ناو حەوزێكی بەخێوكردنی ماسی و بەهۆیەوە خنكان.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانیی هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، دوو منداڵ لە گوندی جومكە و بنبێزر لە رێگای گوێڕ، خنكان و تەرمەكانیشیان لەلایەن تیمەكانی ژێرئاو، دەرهێنران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، دوو منداڵەكە، كە كوڕو كچێكن، خوشك و بران و دانیشتووی شاری هەولێرن.