بەهۆی وێنەیەكی سەدام حسێن كچە خوێندكارێكی زانكۆ فەسڵ دەكرێت

عێراق

07/03/2024     ژمارەی بینراو 323

راچڵەكین -

كچە خوێندكارێكی قۆناغی چوارەمی زانكۆ لە شاری بەغدا، لەكاتی ئاهەنگی دەرچوون، بەهۆی دانانی وێنەی سەدام حسێنی-ی دیكتاتۆری لەسێدارەدراوی عیراق لەسەر كڵاوی دەرچوون، بڕیاری فەسڵكردنی دەدرێت.

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، گرتەیەكی ڤیدیۆی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی كۆڵیجی رافیدەین-ی ئەهلی (كلیة الرافیدن الجامعة) بڵاوكرایەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت كچە خوێندكارێك وێنەیەكی سەدام حسێن-ی سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراقی لەسەر كڵاوی دەرچوون داناوە، راگرایەتی كۆلێژەكە لیژنەی لێكۆڵینەوەی پێكهێناو ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاریدا بە فەسڵكردنی خوێندكارەكە.

خوێندكارە سزادراوەكە ناوی عەبیر تارق عەلوان-ەو خوێدكاری قۆناغی چوارەمی بەشی تەكنیكی تاقیگەی پزیشكییە، بەگوێرەی بڕیارەكەی كۆلێجی رافیدەین-ی ئەهلی، كە بەواژۆی د. مەحمود جەواد، راگری كۆڵیژ دەرچووە، تێیدا هاتووە، بەهۆی سەرپێچیكردنی خوێندكارەكە لە دیسپلین و رێنماییەكان بە دانانی وێنەی سەرۆكی رژێمی لەناوچوو لەسەر كڵاوی دەرچوون، ئەم كارەشی لەناو حەرەمی زانكۆ ئەنجامداوە، بۆیە بڕیاردرا بە دەركردنی لە زانكۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن