ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت

کوردستان

18/03/2024     ژمارەی بینراو 658


راچڵەكین- 
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسی  مووچەی مانگی شوبات، سەردانی بەغدا دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە، شاندێك بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ جاسم عامێری سەرۆكی دادگای فیدراڵی تەیف سامی وەزیری دارایی كۆدەبێتەوە. 

بە وتەی سەرچاوەكە، سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ مەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی جێگیركردنی مووچە و وادەی جێبەجێكردنی پرۆسەكە، لەگەڵ چۆنیەتی بەردەوامبوونی پەرەداكردن و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان، تا حكومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات. 

ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەرێم، بەهۆی دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی مانگی شوبات بایكۆتی دەوامیان كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە لە كۆتایی مانگی سێ‌ نزیك دەبینەوە و تائێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەنیا یەك مووچەیان لەمساڵدا وەرگرتووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن