یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنەوە بڕیاری خۆی دا

کوردستان

18/03/2024     ژمارەی بینراو 563

راچڵەكین-

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بڕیاری خۆیدا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10 ی 6 ی 2024 وەكو لەلایەن بەڕێز سەرۆكی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .

 ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێتی رای وایە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی كوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵكردنەوەی زیاتری دیموكراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەكە بە گشتی .

وتەبێژی یەكێتی دەڵێـت، چالاككردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەركە یاسایی و سەرەكییەكانی و چارەسەركردنی كێشەو گرفتە فرە رەهەندەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن