بەغدا لەبارەی قەرزەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارێك دەردەكات

کوردستان

19/03/2024     ژمارەی بینراو 636

راچڵەكین -

حكومەتی عیراق بڕیاریدا قەرزەكانی بانكی بازرگانی لەسەر هەرێمی كوردستان بداتەوەو دواتر لە پشكی هەرێمی ببڕدرێت.

ئەمڕۆ سیشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامندا.

بەپێی راگیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بڕیارو راسپاردە دەركران، لەوانەش دانەوەی قەرزەكانی بانكی بازرگانیی عیراقی كە لەسەر هەرێمی كوردستان كەڵەكە بووەز

لە بڕیارەكەدا هاتووە، لەچوارچێوەی هەنگاوەكانی چاكسازی دارایی و بانكی، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاردرا وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەند بكات بە دانەوەی قەرزەكانی هەردوو ساڵی 2023 و 2024ی بانكی بازرگانی كە لەسەر هەرێمی كوردستان كەڵە بووە.

بەگوێرەی بڕیارەكە، كۆی قەرزەكانی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 636 ملیار دینارە بۆ هەر ساڵێك، بەشێوەی قیستی مانگانە دەدرێتەوە بانكی بازرگانیی عیراقی و دواتر لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن