نوسینگەی مەسعود بارزانی: بڕیارەكەی پارتی هەڕەشە نییە

کوردستان

20/03/2024     ژمارەی بینراو 366

چاوپێكەوتنێكی پێشووی نێوان بارزانی و سودانی


راچڵەكین- 
وتەبێژی نوسینگەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بانگەشەیە بۆ پابەندبوون بە دەستورەوە، رەتیشیدەكاتەوە "هەڕەشە" بێت. 

ماڵپەڕی (الشرق) لە زاری خالیدە خەلیل، وتەبێژی نوسینگەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە"، بایكۆتكردنی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بانگەشەیە بۆ پابەندبوون بە دەستور و لە چوارچێوەی نوێنەرایەتیكردنی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراقدایە و لە هەمان كاتدا هەڕەشە نییە". 

وەك ناڕەزایی بەرامبەر بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، دوو شەممەی رابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان، پاشەكشەكردنی لە پرۆسەی سیاسی عیراق و بایكۆتكردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن