داوا دەكرێت بەرگری لە دادگای فیدراڵی بكرێت

کوردستان

21/03/2024     ژمارەی بینراو 524


راچڵەكین- 
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، داوا دەكات بەرگری لە دادگای فیدراڵی بكرێت و پێیوایە رووبەڕووی هێرشێكی گەورەی بەرنامەبۆداڕێژراو دەبێتەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن عەللا دولفی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاوكرایەوە"دادگای فیدراڵ و بە دیاریكراوی دادوەر جاسم عمێری سەرۆكی دادگاكە لە ناوخۆ و دەرەوە رووبەڕووی هێرشێكی گەورەی بەرنامەبۆداڕێژراو دەبێتەوە". 

دولفی لە راگەیەنندراوەكەدا دەڵێت"ئامانج لەو هێرشە ناوزڕاندنی دامەزراوەكەیە، بۆیە پێویستە لەبەرامبەر لێدوان و پۆست و بڵاوكراوەكاندا بەرەنگاریی ئەو هێرشانە ببینەوە و بە هەموو شێوەیەك بەرگری لێبكەین". 


بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە"دادگای فیدراڵ هۆكاریی سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دەستكەوتەكان و چەسپاندنی سیستم و رێزگرتنە لە سەروەریی یاسا". 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن