سودانی پەیامێك بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاودەكاتەوە

عێراق

21/03/2024     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق دەڵێت، "نەورۆز بیرمان دەخاتەوە كە هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ كاركردنی پێكەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاكان".

محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیەكی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاوكردەوە"پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی كوردی ئازیزمان لە هەرێمی كوردستانی عیراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم گەلانی ناوچەكە دەكەین كە ئەم جەژنە مێژوییە مرۆڤایەتییە پیرۆز دەكەن، خوای گەورە بە خێر و بەرەكەت و نیعمەتە بەردەوامەكانی سەقامگیری بۆمان بگێڕێتەوە".

سودانی ئاماژەی بەوەكردووە:" جارێكی دیكە نەورۆز گەیشتوەتە سەرتاسەری وڵاتەكەمان و هاووڵاتیانی وڵاتەكەمان بەردەوامن لە كاركردن و بنیاتنانەوە و هەنگاونان بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجە هاوبەشەكانی عیراقییەكان، لەبەر ڕۆشنایی بەرنامەی حكومەت كە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەكانیان دەكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن