ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەگاتە ئیسرائیل

جیهان

22/03/2024     ژمارەی بینراو 160


راچڵەكین- 
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی گەشتەكەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ هەینی دەگاتە ئیسرائیل و لەبارەی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی ئیسرائیل گفتووگۆ دەكات. 

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، بەر لەوەی بگاتە تەلئەبیب رایگەیاند:"دژی هێرشكردنەسەر شاری رەفەح-ن، چونكە رێگەی تر هەیە بۆ بەئامانجگرتنی چەكدارانی بزوتنەوەی حەماس، بەبێ‌ ئەوەی هێرش بكرێتەسەر رەفەح". 

بلینكن سەرەتای گەشتەكەی لە سعودیەوە دەستپێكرد و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی وڵاتەكە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی ڕیاز و واشنتۆن و رەوشی ئیقلیمی و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و تەنگژەكانی تری ناوچەكە، تاوتوێ‌ كران. 

لە دووەم وێستگەی گەشتەكەیدا، دوێنێ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی وڵاتەكە كۆبووەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن