فوئاد حسێن و برێت مەكگۆرك كۆبوونەوە

عێراق

24/03/2024     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی عیراق و برێت مەكگۆرك، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لە واشنتۆن كوبوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، برێت مەكگۆرك لە نووسینگەكەی خۆی لە واشتنۆن پێشوازی كردووە لە فوئاد حسێن.

ئاماژەبەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشھاتەكانی دۆخی سیاسی لەعیراق تاوتوێ كراوە، ھەروەھا گفتوگۆكراوە لەبارەی ئەو ڕۆڵە گرنگەی كە عیراق لە ناوچەكە دەیگێرێت، هاوكات باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداو واشنتۆن و دوایین پێشھاتەكانی دۆخی ھەرێمی و كاریگەرییەكەی لەسەر عیراق، كراوە.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عیراقدا هاتووە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، لێكەوتەكانی شەڕی غەززە، پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عیراق و سووریا، خراونەتە بەرباس.

ڕۆژی 22ی ئەم مانگە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی مانگی داهاتوو، لەسەر بانگھێشتی سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن