كەشناسی هەرێم: باران دەبێت و لە هەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت

کوردستان

25/03/2024     ژمارەی بینراو 370


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی تاکو و دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە (2 – 5 ) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

 سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات، پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت، پاشان کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە ( 2 – 3 ) پلە بە تایبەت لەناوچەکانی بادینان و ناوچە شاخاوییەکاندا بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 15 

سلێمانی :13

دهۆک : 11

زاخۆ : 10

هەڵەبجە : 13

کەرکوک : 18

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن