حكومەتی عیراق نرخی بەنزینی نۆرماڵ گران ناكات

ئابوری

27/03/2024     ژمارەی بینراو 167


راچڵەكین- 
سەرچاوەیەكی حكومی ئاگادار رایدەگەیەنێت، نرخی بەنزینی نۆرماڵ وەك خۆی دەمێنێتەوە و گران نابێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەكی حكومی ئاگادار بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە"حكومەت بەنیاز نییە نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرزبكاتەوە، نرخەكی بە جێگیریی دەمێنێتەوە كە 450 دینارە بۆ لیترێك و گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت". 

دوێنێ‌ سێشەممە، حكومەتی عیراق رایگەیاند، بەنیازە لە مانگی ئایاری داهاتووەوە نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن لە 650 دینارەوە بكاتە 850 دینار و نرخی لیترێك بەنزینی سوپەر لە 1000 دینارەوە بكاتە 1250 دینار. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن