ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەوە بڕیاریدا

کوردستان

27/03/2024     ژمارەی بینراو 957

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران بڕیاریدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، دەستیپێكرد و چەند بابەتێك گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئاماژە بەوەكراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 3ی رەوانەی بەغدا كردووە، هەركات پارە رەوانەكرا، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.

هەر لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردراوە بەپێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی تائێستا سوودمەند نەبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن