وەزیری ناوخۆی عیراق: لە سبەینێوە تەنیا كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت

عێراق

30/03/2024     ژمارەی بینراو 310


راچڵەكین- 
وەزیری ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە كارتی نیشتمانی دەبێتە بەڵگەنامەی فەرمی و بەڵگەنامە كۆنەكانی تر هاووڵاتییان لە مامەڵەكاندا كاریان پێناكرێت.

عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاند"پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن، لەسبەینێوە واتا 1ی نیسان بەڵگەنامە كۆنەكانی هاووڵاتییان كاریان پێناكرێت، تائێستاش 36 ملیۆن هاووڵاتی لە سەرانسەری وڵاتدا لە سیستمی كارتی نیشتمانیدا تۆماركراون". 

بە وتەی شەممەری"لەسەرەتای مانگی نیسانەوە بەڵگەنامە كۆنەكان لە عیراق كاریان پێناكرێت و لە ئایندەشدا كارتی نیشتمانی لە بری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت".  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن