عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری دەستپێكرد

ئابوری

01/04/2024     ژمارەی بینراو 284


راچڵەكین- 
دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عيراق دەستكردن بە خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی چوار رادەگەیەنێت، بەبێ‌ ئەوەی پارەی قیست و قەرزەكان ببڕدرێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە"ئەمڕۆ دووشەممە دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینان". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"بڕینی پارەی قیست و قەرزەكان بۆ مانگی داهاتوو دواخرا، پاش ئەوەی حكومەت بڕیاریدا بڕینی ئەو پارەیە لە مانگی رەمەزاندا دوابخرێت". 

دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، لەكاتێكدایە كە لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی مانگی دووە و نازانرێت كەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن