دەنگۆی دۆزینەوەی تەرمی سوتێنەرەكەی قورئان هەیە لە نەرویج

عێراق

02/04/2024     ژمارەی بینراو 618


راچڵەكین- 
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی ئەوە هەیە سەلوان مۆمیكای پەنابەری عیراقی بە مردوویی لە نەرویج دۆزرابێتەوە كە بەهۆی سوتاندنی قورئانەوە لە ساڵی رابردوودا تەوژمێكی توڕەیی فراوانی دروستكرد، بەڵام تائێستا ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستنەكراونەتەوە. 

بەپێی هەندێك پێگە لەسەر تۆڕی (ئێكس)"سەلوان مۆمیكا كە چەند جارێك لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند، بە مردوویی لە نەرویج دۆزراوەتەوە". 

مۆمیكا چەند رۆژێك لەمەوبەر رایگەیاندبوو كە لە پاش هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی مانەوەی، سویدی بەجێهێشتووە و رووی لە وڵاتی نەرویج كردووە. 

سوتاندنی قورئانی پیرۆز، تەوژمێكی ناڕەزایی لە چەندان وڵاتدا دروستكرد، لە عیراقیش خۆپیشاندەران لە بەغدا دوو جار پەلاماری باڵیۆزخانەی سویدیاندا و لە جاری دووەمدا باڵیۆزخانەكەیان سوتاند. 

حكومەتی سوید ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆزی كرد، بەڵام جەختی لەسەر پابەندبوون بە یاساكانی پەیوەست بە ئازادی گردبوونەوە و رادەربڕین لەسەر خاكی وڵاتەكەی كردەوە.

 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن