ئەنچیلۆتی دژی خواستێکی ڕیال مەدرید دەوەستێتەوە

وەرزش

02/04/2024     ژمارەی بینراو 74

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی و یانەی ڕیال مەدرید، پابەندە بە یاریزانێکی یانەکەی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر دەیەوێت فێرلاند مێندی بەرگریکاری چەپی فەرەنسی بەردەوام بێت، بەتایبەتی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی ئاسایی خۆی وەرگرتەوە، ڕاهێنەرەکەش بە باشترین بەرگریکاری چەپ لە جیهاندا وەسفی کردووە.

مێندی تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید هەیە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەواڵە زۆرانەی کە باس لە دانوستانەکانی یانە شاهانە دەکەن لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤسی کەنەدی، یاریزانی بایرن میونشن.

ئیدارەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات لە هاوینی داهاتوو لە مێندی ڕزگاری بێت، بۆ ئەوەی بە خۆڕایی نەڕوات، بەڵام یانەکە کەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆی پێنادات.

ئەگەر دەیڤس گرێبەستی لەگەڵدا بکرێت، ئەوا فران گارسیای لاو دەبێتە جێگرەوەی یاریزانە کەنەدییەکە لەسەر کورسی یەدەگی مێرێنگێ.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن