وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی 3ی بەشێك لەفەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خەرجكرد

کوردستان

04/04/2024     ژمارەی بینراو 1426

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێـت، دەستیانكردووە بەخەرجكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمان و رێنمایی سەرۆكوەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی و پشت بەستوو بەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق دەستیكردووە بەخەرجكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی شارستانی، شایستە داراییەكانی كەمئەندامان، بەڕێوەبەراتییەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، شایستە داراییەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوان، گرێبەست و شایستەكانی فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان.

وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، دادگای فیدراڵی و دیوانی چاودێریی دارایی لە دەستكردن بە تەرخانكردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ئادار لە هەرێمی كوردستان ئاگاداركردووەتەوە، چونكە میكانیزمی بەبانكیكردنی مووچەكانیان پێویستی بە كاتی زیاترە.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتووە، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی بەرپرسیارێتی یاسایی لەبارەی دروست و ووردی ئەو زانیاریانەی رەوانەی كردوون، لەبەر دەم لایەن و دەستە چاودێری و یاساییەكان لەئەستۆ بگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن