دادگای فیدراڵی لەسەر سێ مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

کوردستان

21/05/2024     ژمارەی بینراو 1941

راچڵەکین-

دادگای باڵای فیدراڵیی لەبارەی پرسی سێ مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندیی دادگادا نییە.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئیراق تاوتوێی سكاڵای سێ مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی تاوتوێ کرد، کە لەلایەن چەند فەرمانبەرێك تۆماركرابوو، لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی، تێیدا داوایان کردبوو پرسی پێدانی مووچەی هەر سێ مانگی تشرینی یەكەم، تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو یەكلابكرێتەوە. 

لەمبارەیەوە دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کە ئەم بابەتە لە تایبەتمەندی ئەواندا نییە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن