ناتۆ لەبارەی شەڕی ئۆكراینا هۆشداری دەدات

جیهان

04/04/2024     ژمارەی بینراو 264

ینس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ

راچڵەكین -

سكرتێری گشتی ناتۆ رایدەگەیەنێت: باردۆخی ئۆكراینا لە شەڕی بەرامبەر رووسیا، زۆر خراپ و مەترسیدارەو پێویستە بەپەلە چەك و تەقەمەنی زیاتری بۆ رەوانە بكەین بۆئەوەی بتوانێت لە بەرەكانی شەڕ خۆی رابگرێت.

ینس ستۆڵتنبێرگ، لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، كە ئەمڕۆ لە برۆكسل بەڕێوەچوو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە كە ناتۆ هەرگیز بەشێك نەبووەو نابێت لە شەڕی نێوان رووسیاو ئۆكراینا، وتی:" وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییە سەربازییەكە تەنها هاوكاری سەربازیی و مرۆیی پێشكەشی ئۆكراینا دەكەن كە دووچاری شەڕێكی سەختی رووسیا بووەتەوە".

سكرتێری گشتیی ناتۆ، هۆشداری ئەوەشیدا كە بارودۆخی بەرەكانی شەڕ زۆر سەخت و دژوارەو مەترسییەكی جددی لەسەر هێزەكانی ئۆكراینا دروستبوو، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە وڵاتانی ناتۆ كرد بەپەلە هاوكاری سەربازیی بۆ سوپای ئەو ولاتە بنێرن بۆئەوەی بتوانرێت لە بەرامبەر هێرشەكانی سوپای رووسیا خۆی رابگرێت.
 
ستۆڵتنبێرگ راشیگەیاند: پەیمانی ناتۆ كە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە، بەهێزترین و سەركەوتووترین هاوپەیمانی سەربازییە لە مێژوودا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن